خۆرەتاوە

کەش تەواو جێگیرە و رەشباش کەم بووتەوە

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش هەر بە نزمی دەمێننەوە.

بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، باران بارین لە گۆڕێ نییە و جەوەکە جێگیرە، بەرزترین پلەی گەرماش گەرمیانە بە 16 پلە و نزمترینیش حاجی ئۆمەرانە بە -2 پلەی سیلیزی.

ئەمڕۆ سێ شەممە 27.2.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ .
خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/س . لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و گەرمیان هەندێکجار لە سەرووی 25کم/س دەبێت.
ئاراستەی با / باکورى خۆرهەڵات دەبێت .
مەوداى بینین / 8 – 10 کم

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 13
سلێمانی : 11
دهۆک : 13
کەرکوک : 16
هەڵەبجە : 11
زاخۆ : 14
سۆران : 10
حاجی ئۆمەران : 2-
گەرمیان : 16