لە ناو مانگی رەمەزاندا

ئەمساڵ ئاهەنگی نەورۆز لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانی

لە شاری سلێمانی ئامادەکاری بۆ جەژنی نەورۆز دەکرێت، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری دەڵێت، جەژنی نەورۆز تایبەتە بە گەلی کورد و ناکرێت بە بێ دەنگی تێپەڕێت.
موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری سلێمانی بە 964 وت، لە شاری سلێمانی یادی نەورۆز بەرز رادەگرن، کۆنسێرتێکی گۆرانی رێکدەخرێت بە بەشداری چەندان هونەرمەند.
باسی لەوەش کرد، لەبەر ئەوەی نەورۆز جەژنی کوردانە و دەبێت بە گۆرانی و خۆشی و شادی پێشوازی لێبکرێت، کارێکی زۆرباشی بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەر دەبێت.
ئەوەی خستەڕوو، مانگی رەمەزان کەم تا زۆر رێگر دەبێت، بەڵام جەژنی نەورۆز جەژنی کوردە و ناکرێت بەبێ دەنگی تێپەڕێت.

جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ دەکەوێتە ناو مانگی رەمەزانی پیرۆز، کە مانگێکی تایبەتە و کەشێکی جیاوازی هەیە  و موسڵمانان زیاتر پابەندی سرووت و ئەرکە ئاینییەکان دەبن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

مانگی رەمەزان بە دەرفەت دەزانن بۆ کێش دابەزاندن

مانگی رەمەزان بە دەرفەت دەزانن بۆ کێش دابەزاندن