كۆتایی زستان و پشكوتنى داره‌كان
بای “دارئاوس” دوێنێ هه‌ڵیكرد تا سبه‌یش به‌رده‌وام ده‌بێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دوێنێوه بایه‌كى سارد ناوچه شاخاوییه‌كانى هه‌رێمی كوردستانى گرتووته‌وه و به‌هۆیه‌وه ناو شاره‌كانیشی سارد كردووه، پسپۆڕێكی ژینگه‌یی ده‌ڵێت، ئه‌م بایه سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتر نامێنێت.
(دار ئاوس) ناوى ئه‌م بایه‌یه، كه به هێنمی هه‌ڵده‌كات و به‌پێی هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافی شوێنه‌كان خێراییه‌كه‌ى ده‌گۆڕێت.
هه‌ژار ماهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران، كه له سنووره‌كه‌یدا هه‌ڵكردنى ئه‌م بایه به ته‌واوى هه‌ستى پێده‌كرێت، بۆ 964 روونیده‌كاته‌وه كه بایه‌كه له ماوه‌ى ئه‌م سێ رۆژه‌یدا كه‌شوهه‌وا به‌ره‌و ته‌واو ساردبوون ده‌بات.
وتیشی “ئه‌م بایه به دارئاوس به‌ناوبانگه و گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا ئه‌م بایه دروست ده‌كات”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، مه‌رج نییه ساڵانه ئه‌م بایه له‌م كاته‌دا هه‌ڵبكات و دووباره ببێته‌وه، به‌ڵكو به پێی گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا ساڵ بۆ ساڵێك جیاوازى هه‌یه.
روونیكرده‌وه، پێچه‌وانه‌ى كه‌شه سارده‌كان كه زۆربه‌ى كات كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر به‌روبومه كشتوكاڵییه‌كان داده‌نێت، به‌ڵام ئه‌م بایه سوود به كشتوكاڵ به تایبه‌تیش دار و دره‌خته‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.
“هه‌ڵكردنى ئه‌م بایه له رووى زانستى كشتوكاڵییه‌وه سوودى زۆر ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌رچی دارودره‌خت هه‌یه گوڵه‌كانیان ده‌پشكوێ و ده‌كرێنه‌وه، بێ ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى خراپیان له‌سه‌ر دروستبكات”ئه‌مه‌ش قسه‌ى هه‌ژار ماهیره.
باس له‌وه‌شده‌كات، ئه‌م بایه په‌یامێكه بۆ كۆتایی هاتنى وه‌رزى زستان و سه‌ره‌تاى به‌هار، چونكه له دواى ئه‌مه بایه‌كی دیكه ده‌ستپێده‌كات شێداره و به‌فرى ناوچه شاخاوی و كوێستانییه‌كان ده‌توێنێته‌وه.
کەشناسی هەرێم له دوێنێوه بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه بارستە هەوایەکی ساردی سێبیری رووى له هه‌رێمی كوردستان كردووه، به‌هۆیه‌وه پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکات و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بۆ سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت.