هەزار و 500 موڵکی هەیە

شارەوانیی پێنجوێن: دەسەڵاتی خەرجکردنی راستەوخۆی 15%ـی داهاتمان لێسەندراوەتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

سەرۆکی شارەوانیی پێنجوێن گلەیی دەکات لەوەی حکومەت دەسەڵاتی خەرجکردنی راستەوخۆی 15%ـی داهاتی لێسەندوونەتەوە و دەڵێت، موڵکێکی زۆریان هەیە و داهاتیان باشە.

شارەوانییەکە بانگەوازی بۆ بەکرێدانی پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل و ئاشێکی ئارد کردووە، بەو دووانەوە بەڕێوەبەرایەتییەکە خاوەنی هەزار و 500 موڵکە، کە بەکرێی داون.

رەئوف رەشید، سەرۆکی شارەوانیی پێنجوێن بە 964ـی راگەیاند، ئەو موڵکانە هەمەجۆرن، زەوی و دوکان و باڵەخانە و کارگە و خانوو و چەند جۆرێکی ترن و هەموو کەسێک دەتوانێت داوایان بکات و بەکرێیان بگرێت.

سەرۆکی شارەوانیی پێنجوێن بڕی داهاتەکەی ئاشکرا نەکرد، بەڵام وتی، “موڵکەکان لە یەک ساڵ بۆ 15 ساڵ دراون بەکرێ و لە وادەی تەواوبوونی گرێبەستەکاندا بانگەوازیان بۆ دەکرێت و بە زیادکردنی ئاشکرا دەدرێنەوە بە کرێ”.

بە پێی زانیارییەکانی 964، بڕیاری گەڕانەوە و رەزامەندی وەرگرتنی ئەنجومەنی وەزیران بۆ خەرجکردنی 15%ـی داهاتی شارەوانییەکان بۆ سەرجەم شارەوانییەکانی هەرێمی کوردستانە.

به‌م نزیكانه‌ شه‌قامه‌ گشتییه‌كه‌ى پێنجوێن نۆژه‌ن...

به‌م نزیكانه‌ شه‌قامه‌ گشتییه‌كه‌ى پێنجوێن نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌