حاسڵاتی ئێوارە

ئەمریکا: داگیرکاری نوێ رەتدەکەینەوە

964+

ژووری هەواڵ

پێگەی ئەکسیۆس ئاشکرای کردووە لە دواین کۆبوونەوەی پاریس کە لەنێوان هەریەکە لە ئەمریکا و ئیسرائیل و میسر و قەتەر ئەنجامدراوە، پێشکەوتنی بەرچاو روویداوە بۆ ئازادکردنی بارمتەکانی ژێر دەستی حەماس.

جموجۆڵە سەربازییەکان لە سنوری نێوان لوبنان و ئیسرائیل بەردەوامە، ئەمڕۆ لە گردەکانی کەفار شوبەی باشوری لوبنان دوو موشەک ئاراستەی ناوچەی رویساتی ئیسرائیل کراوە، هەر ئەمڕۆ رادیۆی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەی کریات شمونە لێدراوە.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، هەر چەشنە داگیرکاریەکی نوێ دوای کۆتایی هاتنی شەڕي غەزە لەلایەن ئیسرائیلەوە رەتدەکەینەوە.

سەرچاوە تەندروستییەکانی غەزە نوێترین ئاماری کوژراوانی شارەکەیان بڵاوکردنەوە، ئامارەکە بەجۆرێک لەماوەی 141 رۆژی شەڕدا تا ئەمڕۆ 29 هەزار و 606 کەس لە غەزە کوژراون.

زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین دەڵێت: لەماوەی 730 رۆژی شەڕدا بەڵێن دەدەین سەرکەوین بەسەر تاریکدا و هەموو کەسێکی ئاسایی دەیەوێت شەڕ کۆتایی بێت بەڵام هەرگیز نایەڵین ئۆکراین کۆتایی بێت.