کاروان میراودەلى

پیاوی ئاگر و ئاوەکەی هەولێر

+964

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

سفرەیان راخستووە و دەیانەوێت نان بخۆن، بەڵام زەنگى ئاگادارکردنەوە لێدەدات و لە کەوتنەوەى ئاگرێک ئاگادار دەکرێنەوە، بۆیە بەخێرایى تیمەکە خۆیان ئامادە دەکەن و بەرەو شوێنى ئاگرەکە دەکەونەڕێ، ئەمە چیرۆکى بەردەوامى تیمەکانى بەرگرى شارستانى هەولێرە.

كاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر کە بە پیاوى ئاگر و ئاوەکە ناسراوە، بە 964ـى وت،”ئەو کاتەى خەڵک خەوتووە، تیمەکانى ئێمە ئێشکگرن و هەمیشە لە ئامادەباشیداین بۆ هەر حاڵەتێک”.

هەرچەندە، کاروان میراودەلى ئەرکى وتەبێژى بەرگرى شارستانییە، بەڵام لە زۆربەى رووداوەکاندا مەیدانى لەگەڵ تیمەکان لەناو ئاو و ئاگر دەبینرێت و هاوکارى تیمەکان دەکات بۆ پاراستنى هاوڵاتییان.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح