رێزلێنانی بۆ کرا
کارمەندێکی کوردی ئاژانسی کۆیکا لەناو 47 وڵات یەکەم بوو
964+
ئەحمەد مستەفا
لە هەولێر مەراسیمێک بۆ رێزلێنان لە کارمەندێکی ئاژانسی کۆیکای کۆری بەرێوەچوو، کارمەندەکە کوردە و نیشتەجێی هەولێرە، لەناو کارمەندانی 47 نوسینگە و وڵاتی ئاژانسەکە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
ئاژانسی کۆیکا، دامەزراوەیەکی حکومییە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لۆجستی، مرۆیی، پاڵپشیکردن و ئەنجامدانی پڕۆژە، حکومەتی کۆریای باشوور راستەوخۆ پاڵپشتی دارایی دەکات و لە هەولێر نوسینگەیان هەیە، مزەفەر یوسف لەلای ئەوان کار دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.2.2024، لە مەراسیمێکیاندا، بە مزەفەر یوسف کارمەندی لۆجستی ئاژانسەکەیان وت، کە توانیویەتی هۆکارێکی سەرەکی بێت لە بەدیهێنانی دیدگای ئاژانسەکە لە هەرێمی کوردستان، بۆیە بە بڕیارێک لەناو کارمەند و ستافەکانیاندا بە چالاکترین کارمەند هەڵیانبژاردووە.
مزەفەر یوسف حەمەد، کارمەندی لۆجستی ئاژانسی کۆیکا بە 964ی وت، “لە ساڵی 2005-وە، لە کونسوڵگەری کۆریای باشوور و هەروەها لە ئاژانسی کۆیکا کارمکردووە، رێزلێنانەکە بەوجۆرە بووە کە، هاوکارێکی سەرەکی بووم لە بەدیهێنانی ئامانج و دیدگای کۆیکا و حکومەتی کوریا لە هەرێمی کوردستان، دیاریکردنم بە پلەبەندی و بەپێی نمرە بووە”.
مزەفەر خۆشحاڵ بوو بە رێزلێنانە و یەکەم بوونی لە ستافی کارمەندانی ئاژانسی کۆیکا، بۆیە وتیشی، هەوڵ دەدات رێزلێنانەکە بەهەڵێک بزانێت و لە رێگەی پێشنیار و دەرخستنی هەندێک پڕۆژە، ئاژانسەکە هانبدات پاڵپشتی دارایی و مرۆیی پێشکەش بە گەنجان و بەشێک لەو خاوەن پڕۆژانە بکات کە بەدوات سەرچاوەی دارایی دەگەڕێن.
ئاژانسی كۆیکا بۆ هاوكاری نێودهوڵهتی، له ساڵی 2004- هوه کە نوێنەرایەتی و دواتر نوسینگەی لە هەرێمی کوردستان کردووەتەوە، تا ئێستا چهند پڕۆژهیەکی خزمەتگوزاریی تەندروستی، پەروەردەیی بۆ ههرێمی كوردستان جێبهجێ كردووه، زانراوە کە راهێنانی بە ههزاران فهرمانبهری حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە لەرووی مامەڵەی کارگێڕی.