بن غەفیر
دەوڵەتی فەلەستین دانامەزرێت
+964
ژووری هەواڵ
وتەبێژی یونیسێف دەڵێت: ئیتر هێنانی هاوکاری بەبێ مەرج و سنووردارکردن پێویستیەکی بەپەلەیە بۆ دانیشتووانی کەرتی غەزە.
بن غەفیر وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی ئیسرائیل دەڵێت: تا من لە حکومەت مابم، دەوڵەتی فەلەستینی دانامەزرێت.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند: ئامانجی ئەم جەنگەمان نەگۆڕاوە و بەردەوام دەبین تا بەتەواوەتی بزووتنەوەی حەماس لەناودەبەین.
جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی دەڵێت: نیو ملیۆن کەس لەغەزە لەسەر لێواری هێڵی برسێتی و نەبوونیدان.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی راگەیاندنی حکومەت لە غەزە رایگەیاند: هاوڵاتیانی باکووری کەرتی غەزە ماوەی 3 هەفتەیە خۆراکی ئاژەڵان دەخۆن بەڵام چیتر بەردەست نییە.
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند: لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 99 دڕۆن و 12 موشەکیان پوچەڵکردوەتەوە و دەستیان بەسەر ناوچەی بوبیدا گرتوە.