به‌ یادى رۆژى "زمانى دایك"ەوە

د.گۆران سەباح، رەخنە له‌ نووسه‌رانى ئێستا و رۆماننووسانه‌كانى پێشوو ده‌گرێت

964+

شۆڕش عه‌بدوڵا – هه‌ولێر

نووسەر و رەخنەگرێكی ئەدەبی، پێیوایه‌ نووسه‌رانى ئێستا له‌ نووسینه‌كانیان له‌ ئاستى پێویستدا نین و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ نووسه‌رانى نه‌وەى كۆن زۆر باشتر بوونه‌.

د. گۆران سەباح  به‌ بۆنه‌ى رۆژى جیهانى زمانى دایك به‌ 964ـى وت، خراپی نووسەرانى ئێستا له‌ كتێبه‌ چاپكراوه‌كانیان ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌.

وتیشی “هه‌ر رۆمانێك له‌ پێش راپه‌ڕینه‌وه‌ نووسرابێت به‌ رۆمانى نازانم، به‌ڵكو زیاتر حیكایه‌تى به‌رئاگردان بوونه‌”.

روو له‌ گه‌نجانى ئێستاش دەکات كه‌ نه‌كه‌ن لاسایی رۆماننوسانی پێش خۆیان بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ده‌ڵێت كاریگه‌رى خراپى ئه‌وانیان ده‌کەوێته‌ سه‌ر.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

نۆبەرەی خەڵاتی زارا

نۆبەرەی خەڵاتی زارا