هەواڵەکان لەگەڵ چاوان

ئەمڕۆ چەمچەماڵ شینی بۆ 172 ئەنفالکراو کرد

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ 172 رووفات کە زۆرینەیان خەڵکی ئاغجەلەر و گوندی جەلەمۆردن لە قەزای چەمچەماڵ، لە سلێمانییەوە برانەوە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە قەزاکە، ئێستا لە رێوڕەسمێکدا باخاک سپێردران
ئەو 172 رووفاتە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە لە 2019ـەوە دۆزراونەتەوە و لە پزیشکی دادی بەغدا مابوونەوە، تا ئەمڕۆ کە هێنراونەتەوە و بە خاک دەسپێردرێن و زۆرینەی رووفاتەکان ژن و منداڵن.

پەیکەری ژەنینی پێڵاو لەبەردەرکی سەرا لابراوە و پەیکەرسازەکەشی دەڵێت سندوقەکەیان بردووە و شێوێندرابوو بۆیە خۆم لابردوو چاکی دەکەمەوە و دایدەنێمەوە.
ئاسۆس جاف پەیکەرساز بە 964ـی وت، نزیکەی مانگێکە پەیکەری ژەنینی پێڵاوی لەبەردەرکی سەرا هەڵگرتووەتەوە، بەهۆی شێواندنی لەلایەن کەسانێکەوە، تەنانەت سندوقی بۆیاخکردنەکەشی برا بوو.
پەیکەری ژەنینی پێڵاو لە ساڵی 2018 لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی دانرا، پەیکەری کچێکی 17 ساڵی ئاوارەی سوریە، کە لەو جێگەیەدا پێڵاوی بۆیاخ دەکرد.

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی زمانی دایکە و هەموو ساڵێک لە رێکەوتی 21.2 وەک رۆژی جیهانی زمانی دیک دیاریکراوە و هاوڵاتیان بەشێوەزاری خۆیان و یان ناوچەکەیان پیرۆزبایی ئەو رۆژە دەکەن.
کوردزمانانیش بە چەند شێوەزارێکەوە لەناو زمانە جیاوازەکانی دنیادا ئەو یادە دەکەنەوە 964ـیش چەند راپۆتێکی لەوبارەیەوە لەسەر هەریەک لە ئیبراهیم ئەمین باڵدار و زارا محەمەدی و سەردەمی رۆژنامەی کوردستان کە کاریان کردووە بۆ پاراستنی زمانی کوردی ئامادەکردووە دەتوانن بینەریان بن.