ئه‌م دیمه‌نه له سۆشیاڵ میدیاكان وه‌ك پلارێك بۆ حكومه‌ت بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تائێستا ناوى له شوێنه‌كان نه‌ناوه، له‌ژێره‌وه‌ش ئاماژه به‌وه‌كراوه كه وێنه‌كه (فۆتۆشۆپ)ه... وێنه: سۆشیاڵ میدیا
شاره‌وانى: به‌م زووانه كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین
گه‌نجێك بێ به‌رامبه‌ر ناوى شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانى سه‌یدسادق چاپ ده‌كات
964+
فەرهاد حەسەن
له سه‌نته‌رى قه‌زاى سه‌یدسادق، گه‌نجێك بڕیاریداوه ناوى شه‌قام و گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان له‌سه‌ر پلێت بێ به‌رامبه‌ر چاپ بكات و خه‌ڵكه‌كه‌ش ئه‌و ناوانه بچه‌قێنن، شاره‌وانیش ده‌ڵێت ده‌مێكه كاریان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردووه و به‌م زووانەش جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
به قسه‌ى خه‌ڵكى سه‌یدسادق كه له سۆشیاڵ میدیاكانیان نوسیویانه، له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه هیچ ناوێك بۆ كۆڵان و شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كان دانه‌ندراوه، ئه‌مه‌ش بۆ قه‌زاكه‌یان به كه‌موكوڕى ناویان بردووه.
ئیسماعیل محه‌مه‌د نه‌جیب، ئه‌و گه‌نجه‌ى كارى چاككردنه‌وه‌ى ئامێره‌كانى چاپ له‌و قه‌زایه ده‌كات به 964ـى وت، دواى ئه‌و گله‌ییانه‌ى كه بڵاوكرانه‌وه، بڕیاریدا بێ به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره بۆ قه‌زاكه‌ى بكات.
وتیشی “به‌پێی تواناى بڕیارمدا 80 دانه له ناوى ئه‌و شوێنانه بۆ ئه‌نجومه‌نى گه‌ڕه‌كه‌كان له‌سه‌ر پلێت به‌شێوه‌ى فسفۆڕى چاپ ده‌كه‌م”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كان و خه‌ڵكى ئه‌م قه‌زایه‌یه ناوى شوێنه‌كه و پێوانه‌ى پلێته‌كه‌ی بۆ بێنن ئه‌و كاره‌كه‌یان بێ به‌رامبه‌ر بۆ ده‌كات.
لایخۆشییه‌وه هه‌مزه محه‌مه‌د سه‌رۆكى شاره‌وانى سه‌یدسادق، بۆ 964 سه‌ره‌ڕاى ده‌ستخۆشی كردنى له‌و گه‌نجه، روونیكرده‌وه كه ئه‌وان ده‌مێكه كاریان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردووه.
وتیشی “له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانی په‌سه‌ندكراوه ناو و ژماره‌ش بۆ كۆڵان و گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كان داندراوه، ته‌نیا ماوه جێبه‌جێی بكه‌ین”.
به قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى سبه‌ى چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ ته‌واوى ئه‌نجومه‌نى گه‌ڕه‌كه‌كانى سه‌یدسادق كۆده‌بنه‌وه رۆژى جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه دیاری ده‌كه‌ن.