حاسڵاتی ئەم بەیانییە

وەزیرێکی ئیسرائیل: بەرەو هێوربوونەوە دەچین

964+

ژووری هەواڵ

مانگی سووری فەلەستینی دەڵێت: ئەو ئاوی خواردنەوەی کە لە نەخۆشخانەی ئەمەل، لە خان یونس هەمانە تەنیاا بەشی 3 رۆژی تر دەکات.

جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە کۆی 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، 26 وڵات داوای
“ئاگربەستی مرۆیی دەستبەجێ” دەکەن کە ببێتە هۆی وەستاندنی شەڕ لە غەزە.

رادیۆی سوپای ئیسرائیل لە زاری چەند بەرپرسێکەوە رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت بەمزووانە هێرشە زەمینیەکانی ئیسرائیل لە خان یونس کۆتاییان پێ بێت.

رۆژنامەی لیبراسیۆنی فەرەنسی لە راپۆرتێکیدا دەڵێت، تونێلە نهێنیەکانی حیزبوڵڵا زۆر پێشکەوتووتر و گەورەتر و ئاڵۆزترن لە تونێلەکانی حەماس، واش دەخەمڵێندرێت درێژی تونێلەکان نەک ئیسرائیل بەڵکو بگات بە سوریاش.

وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی ئیسرائیل دەڵێت: ئێمە لە حاڵەتی شەڕداین و پێشبینی دەکرا ئیسرائیل بەمشێوەیە ئاگر بگرێت، بەڵام بەهۆی بەهێزیمان و ئەو گورزانەی دەیوەشێنین دۆخەکە هێوردەبێتەوە و پارێزراو دەبین.