چیتر لە حکومەتی ھەرێم غاز ناکڕن

+964
دیلان محەمەد- سلێمانی

چەند کارگەیەکی غاز لە شاری سلێمانی پەیوەندیان کردووە بە حکومەتی عێراقەوە بۆ ھێنانی غاز و نوێنەری کارگەکانیش دەڵێن، حکومەتی عێراقی بە ھەرزانتر غاز دابین دەکات.

کۆچەر تاھیر نوێنەری کارگەکانی غاز بە 964+ی راگەیاند: نزیکەی 15 کارگەی غاز پەیوەندیان  بە حکومەتی عێراقەوە کردووە و بەشە غازیان بۆ دێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لێرە بەشەغازی کەمیان بۆ دابین دەکرێت و لە لایەن حکومەتی عێراقەوە زیاتریان بۆ دابین دەکرێت، هه‌روه‌ها نرخەکەشی ھەرزانترە بۆ ھەر تۆنێک غاز  415 ھەزار دینار وەردەگیرێت، بەڵام لە لای حکومەتی ھەرێم بۆ ھەر تۆنێک غاز 518 ھەزار دینار وەردەگیرێت.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی 964+ شاره‌كانی سلێمانی و ھەڵەبجە و دەوروبەری لە رۆژێکدا پێویستيان بە نزیکەی 450 تۆن غاز ھەیە، بەڵام  ئێستا 202 تۆن دابین دەکات، بۆیە پێداویستی ھاوڵاتیان پڕ ناکاتەوە.

“ئەو کورتھێنانەی غاز لە شاری سلێمانیدا بەو بەشەی بەغدادیشەوە پڕی ناکاتەوە”، کۆچەر تاھیر وا دةلَيَت.

رۆژانە 13 تەنكەر غازی شل، كە دەكاتە نزیكەی 250 تۆن غاز دەگاتە سلێمانی‌، لە كاتێكدا  رۆژانە سلێمانی پێویستی بە 400 تۆن غازی شل هەیە، كە لە كۆرمۆر و كەركوكەوە دێن.