لە پارێزگای دهۆک

ئەو پیاوەی گوێدرێژەکەی ئازاردا ئۆتۆمبێلەکەی هەلا هەلا بوو

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

کەسێک ماوەیەک پێش ئێستا لە قەزای شێخان گوێدرێژێکی بەئۆتۆمبێلەکەیەوە بەستبووەوەو رایدەکێشا، بەرێکەوتێکی سەیر تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بوو ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا.

رووداوەکەی پێشوو رۆژی 29.1.2024 لە قەزای شێخانی دهۆک روویدابوو، کابرا گوێدرێژێکی بەستەزمانی لە پشتی ئۆپڵەکەی بەستبووەوەو رایدەکێشا، هەر ئەوکات 964 سۆراغی کرد، پیاوەکە لای پۆلیسی هاتوچۆ وتبووی ”کەرەکە دار زەیتوونی ماڵەکەمانی خواردبوو بۆیە واملێکرد”.

ئەوکات کابرا لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆوە ئۆتۆمبێلەکەی دەستبەسەرکراو غەرامە کرا، دوایی بەفەرمانی دادوەر خۆیشی بە کەفالەت ئازادکرا.

بیست رۆژ دوای ئەو رووداوە، بە دیاریکراوی رۆژی 17.2.2024 پیاوەکە لە گوندی حەسەنی لە رێگای بەردەڕەش دهۆک ئۆتۆمبێلەکەی راگرتبوو، لە پڕ بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلەکەی ئەو پێنج ئۆتۆمبێلی تردا، لە دیمەکان دەردەکەوێت ئۆپڵی گوێدرێژ راکێشەر هەلا هەلا بووەو کەڵکی بەکارهێنانی نەماوە، بەڵام خاوەنەکەی سەلامەتە.

دڵشاد محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی قەزای شێخان بە 964ی وت ”بەڵێ ئەو ئۆتۆمبێلەی کەوتە ژێر بارهەڵگرەکەوە هەمان ئەو ئۆتۆمبێلەیە کە گوێدرێژەکەی رادەکێشا”.

پەیامنێری 964 زۆر هەوڵیدا خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە بدوێنێت، بەڵام دەستنەکەوت و نایەوێت کەس بیناسێت.

ئەو کەسەی گوێدرێژێکى لە دواى ئۆتۆمبێلەکەى رادەکێشا دە...

ئەو کەسەی گوێدرێژێکى لە دواى ئۆتۆمبێلەکەى رادەکێشا دەستگیر کرا