حاسڵاتی ئێوارە
سەرۆکی بەرازیل: ‘ئیسرائیل هەمان سیاسهتی هیتلەر بەکاردێنن’.
ژووری هەواڵ
وەزیری دارایی ئیسرائیل دەڵێت: هەموومان کۆکین لەسەر ئەوەی دەوڵەتی فەلەستینی مەترسی لەسەر دەوڵەتی ئیسرائیلی دروستدەکات.
لوتکەی ئەفریقا داوای لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی سەربەخۆ دەکات سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل بۆ یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان و بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لە کەرتی غەزە.
سەرۆکی بەرازیل، ئیسرائیل بە کۆمەڵکوژی تۆمەتبار دەکات و دەڵێت: هەمان سیاسهتی هیتلەر بەکاردێنن.
بینیامین ناتانیاهۆ دەڵێت: لێدوانی سەرۆکی بەرازیل بێ بایەخکردنی هۆڵۆکۆستە و پێشێلکردنی مافی گەلی ئیسرائیلە بۆ بەرگریکردن لەخۆی.
وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین لە راگەیاندراوەیەکدا دهڵێت، دانپێدانانی وڵاتان بۆ بهئەندامـبوونی دەوڵەتی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستی بە مۆڵەتی ناتانیاهۆ نییە.
وەزیری دەرەوەی ئێرلەندا رایگهیاند، هەبوونی رێکخراوی ئەونروا گرینگە و پێویستە دووبارە بیر لە دروستکردنی بکرێتەوە بۆ هاوکاری كردنی خەڵکی غەزە.