وێنەی کوژراوەکان.
لەسەر چی کوشتوویانە؟
ئه‌وانه‌ی خزمه نزیكه‌كه‌ی “هادی عامری”یان كوشت ده‌ستگیر كران
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، دوو كه‌سیان ده‌ستگیر كرد، كه ئاوه‌ڵزاوه‌ی هادی عامریی سه‌رۆكی رێكخراوی به‌دریان كوشتووه، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پارچه زه‌وییه‌ك بووه شه‌ڕیان.
میقداد میری وته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست 964 كه‌وتووه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، مه‌فره‌زه‌كانیان له به‌شی ره‌سافه له شاری به‌غدا دوو كه‌سیان ده‌ستگیر كرد، كه تۆمه‌تبارن به كوشتنی دوو هاوڵاتی له ناوچه راشیدییه له باكووری به‌غدا، كه یه‌كێكیان ئاوه‌ڵزاوای هادی عامری، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌دره.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، هێشتا به دوای كه‌سانی دیكه‌شدا ده‌گه‌ڕێن، كه له‌و تاوانه تێوه‌گلاون.
وته‌بێژه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه ئه‌و كوشتنه دوای شه‌ڕێك بووه له‌سه‌ر پارچه زه‌وییه‌ك له نێوان هه‌ردوولا له گه‌ڕه‌كی عه‌نافسه له ناوچه‌ی راشیدییه و لە ناو ئۆتۆمبێلێکی لاندکرۆزەردا هەردوو کەسیان کوشتووە.