ئاڵا عومەر وادەڵێت

“ماهیر حەسەن زوو زوو لە حیوار لادەدات و دەبێت بیهێنیتەوە”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

خانمە هونەرمەندی ناسراوی دراما و شانۆی کوردی ئاڵا عومەر، لە کاری هونەری دوورکەوتووەتەوە و قەناعەتی بەم کارانەی ئێستاش نییە و دەشڵێت، لە رۆڵی کۆمیدیا مورتاحم.

ئاڵا عومەر ساڵانێکە خزمەت بە هونەری کوردی دەکات و لە هەردوو بواری کۆمیدیا و تراژیدیا رۆڵی بینیوە، ماوەیەکە زۆر کەم دەردەکەوێت و لەمبارەیەوە تایبەت بە 964 وتی، “قەناعەتم بەو ئیشانەی ئێستا نییە کە دێنە بەردەمم جا لەرووی سیناریۆ بێت یان کارئەکتەر، لە هەردوو بواری تراژیدیا و کۆمیدیا سەرکەوتووم، بەڵام لە رۆڵی کۆمیدیا مورتاحم و بەتایبەت ئەگەر رۆڵەکەم لەگەڵ ماهیر حەسەن بێت، هەرچەند لە حیوار دەڕوات و دەبێت بیهێنیتەوە”.

ئاڵا عومەر لەدایکبووی 1963 لە شاری سلێمانی، جگە لە بواری نواندن سەرەتاکانی دەرکەوتنی گۆرانیشی وتووە و لە ساڵی 1982 بە گۆرانی (ئێوارەیە گڤەی با دێ) ناسراو کە بە دوێت لەگەڵ نەوزاد مەحمود وتویەتی و ئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی بووە.

پێداچوونەوەی : پەری ساڵح

"قەد ناتوانم بگەڕێمەوە بۆ کاری هونەری"