لە سلێمانی

نرخی غازی ئۆتۆمبێل دابەزی

پێشەوا محەمەد

چەند رۆژێکە لیترێک غازی ئۆتۆمبێل لە بەنزینخانەکانی سلێمانی 50 دینار هەرزان بووە و لە 650 دینارەوە بووە بە 600 دینار.

بەپێی بەدواداچوونەکانی 964، نرخی تۆنێک غاز ئێستا بە ملیۆنێک و کەمتر لە 100 هەزار دینار دەفرۆشرێت و لە چاو هەفتەیەک پێش ئێستاوە هەر تۆنێک زیاتر لە 100 هەزار دیناری لێ ىووەتەوە.

جەمال شەریف، بەڕێوەبەری یەکێک لە بەنزینخانەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، هۆکاری هەرزانبوونی پەیوەندی بەوەوە هەیە ئێستا لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بەرهەمهێنان زیادی کردووە و لە بازاڕ نرخکەی دابەزیوە.

بەپێی بەدواداچوونێکی 964، لە مانگی هەشتی ساڵی رابردووەوە تا کۆتاییەکانی مانگی 12 هەر لیترێک غازی ئۆتۆمبێل 225 دینار گران بوو و لە 400 دینارەوە بوو بە 650 دینار، بەڵام ئێستا نرخەکەی بەرەو دابەزینە.

ئەو خاوەن بەنزینخانەیەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر غازی LPG بەو رێژە زۆرە بێتە بازاڕەوە پێشبینی زیاتر دابەزینی نرخەکەی دەکەن.