بڕیار دراوە

نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری سلێمانی زیاتر لە سێ مانگە بێ بەڕێوەبەرە

964+

پێشەوا محەمەد

سێ مانگ و نیوە نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری د.جەمال ئەحمەد رەشید لە سلێمانی بێ بەڕێوەبەرە و 964 لە سەرچاوەیەکی تەندروستیی سلێمانییەوە دەزانێت، هەفتەی داهاتوو بەڕێوەبەرێکی نوێی بۆ دادەندرێت.

پێشتر پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە بوو، بەڵام لە 29.10.2023ـەوە دەستی لەکارکێشاوەتەوە و دوای ئەوەش ماوەیەک هاوکاریی ئیدارەی نەخۆشخانەکەی کردووە، بەڵام ئێستا تەنیا وەک پزیشکێکی نەخۆشخانەکە دەوام دەکات.

پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پێشووی نەخۆشخانەکە بە 964ـی راگەیاند، بەهۆی خوێندنییەوە دەستبەرداری پۆستی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە بووە.

نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری د.جەمال ئەحمەد رەشید لە سلێمانی رۆژانە لەنێوان 500 بۆ 600 منداڵ سەردانی دەکەن، جگە لەو منداڵانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە و بەردەوام چارەسەر لەو نەخۆشخانەیە وەردەگرن.

سەرچاوەیەک لە تەندروستیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بە ئەگەری زۆرەوە هەفتەی داهاتوو بەڕێوەبەرێکی نوێ بۆ نەخۆشخانەکە دادەندرێت.

مانگی رابردوو 17 هەزار و 945 منداڵ بردراونەتە نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری د.جەمال ئەحمەد رەشید لە سلێمانی و دوو هەزار و 112یان هێڵدراونەتەوە، لەو رێژەیە بەرزترین حاڵەتەکان هەناسەتووندی بوون.

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی: بەغدا دەرزیی گەشەمان بە ک...

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی: بەغدا دەرزیی گەشەمان بە کەمی بۆ دەنێرێت