نرخی 100 ملیۆنە

پاریس بۆ دی یۆنگ ركابه‌ری ئینگلیزه‌كان ده‌كات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

یانەی پاریس سانجێرمان بڕیاری دا بێنه‌ ناو پێشبڕكێی بەدەستهێنانی فرێنكی دی یۆنگی یاریزانی بارسێلۆنا، كه‌ چه‌ند یانه‌یه‌كی ئینگلیزییش چاویان له‌سه‌ر یاریزانه‌كه‌یه‌.

چەندین راپۆرتی رۆژنامەوانی ئاماژەیان بەوە کردووە، بارسێلۆنا بە نیازە هاوینی داهاتوو ده‌ستبه‌رداری فرێنکی دی یۆنگی یاریزانی هۆڵەندی ببێت و داوای 100 ملیۆن یۆرۆش دەکات.

بە گوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، بە پشتبەستن بە راپۆرتەکانی میدیای فەرەنسا، سانجێرمان ئامانجی گواستنەوەی دی یۆنگی هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، یانە فەرەنسییەکە دەیەوێت کوالێتی تیپەکەی بەرزبکاتەوە، بە تایبەتی دوای پشتڕاستکردنەوەی رۆیشتنی کیلیان ئێمباپێی هێرشبەرەکەی.
یاریزانە نێودەوڵەتییە هۆڵەندییەکە لە لوتکەی ئامانجه‌كانی پاریس سانجێرماندایە، کە پێش ئەوەی بچێتە بارسا، له‌ 2019ش ده‌یویست له‌ ئەیاکس ئەمستردامەوە بیگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی.

هەندێک لە هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن دی یۆنگ ئەمجارە ئاماده‌یه‌ بۆ بیرۆکەی جێهێشتنی بارسا، دوای ئەوەی لە ساڵانی رابردوودا پێداگری لەسەر مانەوەی لە کەتەلۆنیا ده‌کرد، ئەمەش دەرگا بۆ پاڵەوانی فەرەنسا دەکاتەوە دی یۆنگ بگوازێته‌وه‌.

دی یۆنگ ده‌مێكه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند یانه‌یه‌كی پرێمه‌رلیگیشه‌وه‌ داوا كراوه‌، له‌وانه‌ مانچێستەر یونایتد و تۆتێنهام.

بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت ئه‌مڕۆ ببێته‌ پاڵه‌وانی ئیسپان...

بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت ئه‌مڕۆ ببێته‌ پاڵه‌وانی ئیسپانیا