پردی رێگای مەرزی سەیرانبەن دەردەکەوێت کە بەشێکی زۆری داڕوخاوە _ وێنە: 964
دەشیانەوێ کۆگای بکەن
عێراق ژووری ئۆپەراسیۆنی بۆ لافاوەکەی کوردستان دروست کرد
964+
ئەحمەد مستەفا
نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دەڵێت، ژوورێكى ئۆپەراسیۆنیان پێكهێناوه به مه‌به‌ستى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و لافاوه‌ى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌ره‌و ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق ده‌چێت و ده‌بێته هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاو.
نووسینگەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لیژنەکە هەڵدەستن بە کۆگاکردنی ئەو ئاوەی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانەوە دێن، هەروەک چاودێریى دۆخى سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌كات و ئاماده‌كارى كردووه بۆ گه‌یاندنى هاوكارى مرۆیی له حاڵه‌تى نه‌خوازراودا.
ئه‌مڕۆ سێ رۆژه شه‌پۆلێكى بارانبارین سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه له زۆرێك له ناوچه‌كان لافاو دروستبووه، لافاوه‌كه له رێگه‌ى چه‌م و رووباره ئاوییه‌كانه‌وه ده‌گاته ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق، سەرەڕای ئەوە لە عێراقیش بارانبارین هەیە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17.2.2024، نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئەوەی وتووە، له‌سەر فه‌رمانى راسته‌وخۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ژوورێكى ئۆپراسیۆن پێكهێنراوه به مه‌به‌ستى رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسییه‌ى له ئه‌نجامى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاو دروستده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ژووره‌كه چاودێریى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاو ده‌كات كه به‌هۆى دروستبوونى لافاو له هه‌رێمى كوردستان له ئه‌نجامى شه‌پۆلى بارانبارین رووده‌دات.