ئاسایشى سلێمانى روونکردنەوەیدا

گەنجەکەى چەمچەماڵ لە رووبەڕووبونەوەدا گیانى لەدەستداوە

964+

وریا فەتاح

ئاسایشى سلێمانى روونکردنەوە لەبارەى گیانلەدەستدانى ئەو گەنجەوە دەدات کە شەوى رابردوو لە چەمچەماڵ کوژرا و دەڵێت: بە چەک رووبەڕووى ئاسایش بووەتەوە.

بەپێى روونکردنەوەکەى بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، کاتژمێر 12:00ى شەوى رابردوو، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بە ماددەی (405)لەیاسای سزادان، هێزەکانیان بەمەبەستی دەستگیرکردنی داواکراوێک و جێبەجێکردنی فەرمانی دادگا لە قەزای چەمچەماڵ هەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبار (ع، ع، ج)یان داوە.

وەک ئەوەى ئاسایش باسى دەکات، “هەرچەندە داواکرا کە تۆمەتبار خۆى بەدەستەوە بدات، بەڵام بەچەکی جۆری (دەمانچە) رووبەڕووی هێزەکانیان بووەتەوە”.

“لەئەنجامی رووبەڕوبونەوەکەدا تۆمەتبار بە برینداری دەستگیرکرا و راستەوخۆ گوازرایەوە بۆ فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو، دواتر گیانی لەدەستدا”، ئاسایشى رۆژئاواى سلێمانى لە روونکردنەوەکەیدا وادەڵێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تۆمەتبار پێشینەى تاوانى هەبووە و سێ مانگ لەمەوبەر بە تاوانی تەقەکردن و نانەوەی پشێوی و هەڕەشەکردن لە هاوڵاتیان و هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت، لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیرکراوە و دواتر دادگا بە کەفالەت ئازادیان کردووە.

هەر لە روونکردنەوەکەدا ئاسایش ئەوەی راگەیاندووە: تۆمەتبار بۆ دزیکردن لەشەودا چۆتە سەر خوێندنگەی فەقێ قادر لەگەڕەکی ئازادی چەمچەماڵ، جگە لەوەش بەردەوام بووە لە هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت و تەقەکردن و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان.

بە تۆمەتى تیرۆر ژمارەیەک هاوڵاتی لە سنورى رانیە و قەڵا...

بە تۆمەتى تیرۆر ژمارەیەک هاوڵاتی لە سنورى رانیە و قەڵادزێ دەستگیرکراون