تا هەفتەیەکی دیکە

وادەی تۆمارکردنی مامۆستایانی وانەبێژ درێژکرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی پەروەردە وادەی تۆمارکردنی مامۆستایانی وانەبێژی لە سیستەمی ئی پەروەردە درێژکردەوە و دەڵێت، ئەمجارەیان دوا دەرفەتە.

بەگوێرەی نوسراوێک کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 15.2.2024، وەزارەتی پەروەردە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی کردووە، مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لە 18 تاوەکو 22ـی ئەم مانگە دەتوانن خۆیان تۆماربکەن.

“هەر کەموکوڕییەک هەبێت لە داتای مامۆستای وانەبێژی دانەمەزراو، بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی خوێندن بەرپرسیارێتی دەگرێتە ئەستۆ، چونکە ئەوەی داتای کەموکوڕێ تێدابێت، هیچ بەرپرسیارێتییەک و پابەندبونێکمان نابێت بەرامبەر”، وەزارەتی پەروەردە وا دەڵێت.

بەگوێرەی وتەی لەتیف حسێن، بەرێوەبەری پەروەردەی شارباژێر کە پێشووتر بۆ 964 قسەیکردبوو وتویەتی، “داخلکردنەکە خۆبەخشان ناگرێتەوە، بەڵکو تەنیا ئەو مامۆستایانە دەگرێتەوە کە وەک وانەبێژ لە قوتابخانەکان وانە دەڵێنەوە”.

وانەبێژان داخڵى سیستمى

وانەبێژان داخڵى سیستمى "E-PARWARDA" دەکرێن