ئەو بارە دۆشاوی تەماتەی ئامادەکرابوو بۆ سعودیە هەناردەکرا. وێنە:کشتوکاڵی هەولێر.
چوارەم بارە لەم وەرزەدا
بارێک ئاوەتەماتەی هەریر بۆ سعودیە بەڕێخرا
فەهمی نەبی
بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەولێر رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە یەکەم باری دۆشاوی تەماتەی کارگەی هەریریان هەناردەی سعودیە کردووە.
بەگوێرەی راگەیەنراوی کشتوکاڵی هەولێر، ئەمە چوارەم باری دۆشاوی تەماتەی کارگەی هەریرە، لەم وەرزەدا لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی وڵاتانی دەرەوە کرابێت و بڕەکەی گەیشتووەتە 150 تۆن، ئەم بڕەش یەکسانە بە 15 هەزار قوتوی ئاوی تەماتە.
لەماوەی رابردوودا، دۆشاوی تەماتەی هەریر هەناردەی هەریەکە لە وڵاتەکانی وەک ئەمریکا، بەریتانیا، فنلەندا و ھۆلەندا کراوە.
کارگەی دۆشاوی تەماتەی ھەریر پڕۆژه‌یه‌كی كه‌رتى تایبه‌ته، پێشتر له ساڵانى هه‌شتاكان له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقییه‌وه دروستكراوە، ساڵى 2021 وه‌گه‌ڕخراوه‌ته‌وه و ساڵانه ده‌توانێت نزیكه‌ى دوو هه‌زار و 500 تۆن ته‌ماته له جوتیاران وه‌ربگرن