ئەوهۆڵەی گڕی گرت لە قەزای حەمدانیە.
بوون به 134 كهس
بریندارێکی دیکەی ئاگرەکەی حەمدانیە گیانی لەدەستدا
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
دوای تێپەڕینی زیاتر لە چوار مانگ، ئەمڕۆ یەکێکی تر لە بریندارانی ئاگرەکەی ھۆڵی ھەیسەم لە قەزای حەمدانییە گیانی لە دەستدا.
ئهوهى گیانى لهدهستداوه ناوی ”فادی عودەی وەدیع” تەمەن 17 ساڵە کە بریندارێکی رووداوی ئاگر کەوتنەوەکەی هۆڵی هەیسەمە.
رامی یەلدا حەنا، کوڕەخاڵی ئهو كهسە بە 964ـی وت، فادی لە رۆژی رووداوى ئاهەنگەکەی حەمدانییە سییەکانی غاز و دوکەڵی ئاگرهكهى تێدا کۆبوبوەوە دۆخی تەندروستی ناجێگیر بوو.
وتیشی “دواى تێپەڕینی زیاتر لە چوار مانگ بەردەوام سەردانی هەولێرمان دەکرد بۆ چارەسەری بەڵام دواجار ئەمرۆ گیانی لەدەستدا”.
بە وتەی رامی، جگە لە فادی پێنج کەسی دیکەش له بنەماڵەکەیان بههۆى ئهم رووداوه گیانیان لەدەستداوە
شەوی 26.9.2023 له هۆڵێکی قهزاى حەمدانییە لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری ئاگركهوتهوه، بەهۆیەوە 134 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارهیهكی زۆریش بریندار بوون و پێنج کەسیش تائێستا بێسەروشوێنن.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن