کەرەستەی دەگمەنی تێدایە

هاوڵاتییەک 25 ساڵە 9 هەزار کەلوپەلی کۆکردووەتەوە

964+
شۆڕش هەرکی

ئیسماعیل رۆستەم، دانیشتووی یەکێک لە گەڕەکەکانی هەولێرە، ماوەی 25 ساڵە کەلوپەل و کەرەستە کۆدەکاتەوە و ئێستا خاوەنی نۆ هەزار کەلوپەل و کەرەستەی دێرینە کە نەوەکانی رابردوو بەکاریان هێناوە و ئێستا ئەو لەلای خۆی ئەرشیفی کردووە و دەیانپارێزێ.

بەقسەی خۆی، بەهۆی بێ جێگەییەوە بەشێک لە کەلوپەلەکانی فرۆشتوون، خەڵکانێکی زۆریش بۆ بینینی ئەو کەلوپەلە کۆن و دەگمەنانە دەیانەوێ سەردانی ماڵەکەی بکەن، بەڵام ئەو ئەمەی پێ خۆش نییە و دەڵێت، پاراستنیان هەستیارە و ناتوانم لە جێگەیەکی ئاوا بچووکدا پێشوازی لە خەڵک بکەم.

کەلوپەل و کەرەستەکان زۆر و بۆرن، هەر لە رۆن، سابون، شقارتە، تەسجیل، رادیۆ، سۆپای عەلادین، چرا و فانۆس و پلاک، لایت شەحن، مەکینەی ماستاو، قاپ و قاچاخ و کەوچکی دێرین، هیتەر، کلێنس و بزمار و دەیان یادگاری و ئەرشيفی کۆنی ساڵانی 1970 بۆ 1990 کان.

ئیسماعیل رۆستەم رۆژانە کەلوپەل و کەرەستەکان پاک دەکاتەوە، ئەوانەی پێویست بکات لەناو کارتۆنیان دەکات و هەڵیاندەگرێ، ئەو بە 964ی وت، ئەم ئارەزوویەی هی منداڵییە و بەردەوام حەزی بە کۆکردنەوەی کەلوپەل هەبووە، بەڵام ماوەیەکی دیکە، ژن بۆ کوڕەکەی دەهێنێت، ئەگەر هیچ شوێنێک نەبێت، ناچارە سەرجەم کەلوپەلەکان بفرۆشێت، بۆ ئەوەی کوڕەکەی لە ماڵەکەیدا نیشتەجێ بکات.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

خانووەکەی مەلای گەورە دەکرێتە مۆزەخانەی کەلەپووری

خانووەکەی مەلای گەورە دەکرێتە مۆزەخانەی کەلەپووری