بە 90 رۆژ تەواودەکرێت

پرۆژەیەکی کارەبا بۆ سێ گەڕەکی سلێمانی جێبەجێدەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

لەچوارچێوەی پرۆژەیەکدا کە کارەبای سلێمانی دەستیپێکردووە، ژمارەیەک محاویلە بۆ دوو گەڕەک دادەنرێن و چاکسازی لە تۆڕی کارەبای ماڵانی گەڕەکێکدا دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 12.2.2024، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، گەڕەکەکانی چوارباخ، قالاوە و بەختیاری لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای رۆژئاوای سلێمانی، لەو پرۆژیە سوودمەند دەبن، بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 90 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بێت.

پرۆژەکە لەسەر بودجەی 8%ی كاره‌با به‌بڕی زیاتر له‌ 187 ملیۆن دینار جێبه‌جێده‌كرێت، کە بریتییە لە دانانی دوو محاویله‌ی 400 KVA بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر هه‌ردوو محاویله‌ی ژماره 28 و 29 له‌فیده‌ری 173ی وێستگه‌ی چوارباخ بۆ گه‌ڕه‌كی قالاوا، دانانی دوو محاویله‌ی دیکەی کەمکردنەوەی فشار بۆ محاویله‌ی 13 فیده‌ری 21 له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆڕی محاویله‌ی 13 له‌سنووری سیانه‌ی شه‌هید و چاكسازی تۆڕی كاره‌بای ماڵان له‌گه‌ره‌كی به‌ختیاری.

بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، لە ماوەی ساڵی رابردوودا 17 هەزار و سێ هاوبەشی نوێی کارەبا لە سلێمانی زیادیان کردووە و ئێستا هاوبەشانی کارەبا لە سنووری ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بریتین لە 527 هەزار و 156 هاوبەش.

لە سلێمانی 17 هەزار هاوبەشی کارەبا زیاد بووە

لە سلێمانی 17 هەزار هاوبەشی کارەبا زیاد بووە