ئۆفەری نوێیان پێداوە

پاریس ده‌یه‌وێت به‌ پاره‌ و هانده‌ران ئێمباپێ رابگرێت

964+

سۆما حەکیم زادە

هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێی ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی به‌رده‌وامه‌، یانه‌ی پاریس سانجێرمانیش ده‌یه‌وێت به‌ پاره‌ی زۆره‌ و به‌ فشاری هانده‌ران، یاریزانه‌كه‌ له‌ ریزه‌كانیدا بهێڵێته‌وه‌.

هەواڵێک لە میدیاکانی ئیسپانیا و فەڕه‌نسا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، یانه‌ی ریال مەدرید بڕیارە جارێکی دیکە بەختی خۆی تاقی بکاتەوە بۆ گواستنەوەی کیلیان ئیمباپێ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا.

یانەی پاریس سانجێرمانیش لای خۆی ده‌سته‌وه‌ستان نییه‌ و كار بۆ هێشتنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ ده‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش پێشنیاری بە ئێمباپێی تەمەن 25 ساڵان داوه‌ گرێبەستەکەی تا دوو ساڵی دیکە درێژ بکاتەوە بە بڕی 160 ملیۆن یۆرۆ، بەوهیوایەیە کە رازیی بکات بۆ ئەوەی گرێبەستی ریال مەدرید رەت بکاتەوە.

هه‌روه‌ها یانه‌كه‌ بانگەوازی بۆ هاندەرانی کرد بۆ ئەوەی بتوانن کاریگەریی ئەرێنیان هەبێت لەسەر ئێمباپێ و وابكه‌ن یاریزانه‌كه‌ بمێنێته‌وه‌.

هەربۆیە شەوی رابردوو زیاتر لە 600 هاندەری پاریس سانجێرمان بۆ بینینی مەشق و راهێنانەکانی تیپەکە ئاماده‌بوون، كه‌ خۆی بۆ یاریی به‌رامبه‌ر ریال سۆسیداد ئاماده‌ ده‌كات له‌ چامپیۆنزلیگ، هانده‌ران بە کۆی دەنگ داوایان لە ئێمباپێ کرد گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و ئەویش بە ئەرێنی وەڵامی داونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ك میدیاكانی نزیك له‌ یانه‌كه‌ باسیان كرد.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئێمباپێ به‌م زووانه‌ بڕیاری كۆتایی خۆی بدات به‌ مانه‌وه‌ یان رۆیشتن له‌ یانه‌ی پاریس سانجێرمان.

ئێمباپێ بڕیاری کۆتایی دەدات

ئێمباپێ بڕیاری کۆتایی دەدات