سوودەکانی شۆکت دەکەن
رێکخراوێک داوای رواندنی درەختی ئەکاسیا دەکات
ئەحمەد مستەفا
رێکخراوێکی ژینگە داوا لە خاوەن ماڵەکان دەکات درەختی ئەکاسیا بڕوێنن، و شارەوانی و رێکخراوەکانیش دەستپێشخەری بکەن بۆ دابەشکردنی نەمامەکە و خەڵک لە گرنگی رواندنی ئاگادار بکەنەوە.
بە قسەی ئەو رێکخراوە بێت، دواین توێژینەوەکان کە لە ئەوروپا ئەنجامدراوە دەریانخستووە، ئەو درەختە لە ماوەی ساڵانی تەمەنیدا، 700 کیلۆ ئۆکسجین بەرهەمدەهێنێت و 20 کیلۆ دووەم ئۆکسیدی کاربۆن هەڵدەمژێت، هەروەک چوار وەرزی ساڵ سەوزە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11.2.2024، مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە بۆ 964 ئەوەشی وت، رووەکەکە 80 کیلۆ لە پاشماوەی زیانبەخش لە خاکدا هەڵدەمژێت، وەک سرکە و جیوە، لە رووکەشدا جوانە، بۆنێکی خۆشی هەیە، وەک بۆنی بخور مێرووەکان دوور دەخاتەوە، لەوانە مێشوولە.
بە قسەی سەرۆکی ئەو رێکخراوە بێت، درەختەکە بەرگەی وشکەساڵی دەگرێت و گونجاوە بۆ چاندن لە ناوچە وشکەکاندا، پلەی گەرمی ژێرەوەی 4 پلە کەمترە لە پلەی گەرمی هەوا، بۆیە دەتوانیت وەک چەتر بەکاری بهێنیت لە بری سێبەری دەستکردی شەقامەکان، بەڵام گرفتێکی هەیە بۆ ناوچە ساردەکان کەمتر بەرگە دەگرێت.