براوە بۆ پزیشکی دادی

ژنێک لەبەردەم گوندی لوبنانی ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا

964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر

ئەمشەو لەبەردەم گوندی لوبنانی شاری هەولێر ئۆتۆمبێلێک بەخێرایی زۆر بە ئاراستەی بەحرکە رۆیشتووە و لەژنێکی داوە و هەر ئەو کاتە گیانی لەدەستداوە.

964 لەرێگەی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رۆژهەڵاتی هەولێر زانیویەتی، کەمێک بەر لە ئێستا پۆلیس تەرمی ژنێکیان هێناوەتە بەشی فریاکەوتن دوای ئەوەی دەرکەوتووە گیانی لەدەستداوە نێردراوە بۆ پزیشکی داد.

هاوڵاتییەک ئەو کاتەی رووداوەکە روویداوە بەو ناوە تێپەڕیووە بە 964ی وت، لەسایدی چوون بۆ بەحرکە ئۆتۆمبێلێک بەخێرایی خۆی بەژنێک کێشا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

ئەم هەواڵە زانیاری زیاتری بۆ سەربار دەکرێت..