دیمەنی ئەرشیفی حاجیانی کورد لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی حەجدا _ وێنە: 964
یەک هەفتە کاتتان هەیە
بە دیناری عێراقی دەست بە وەرگرتنی پارەی حاجیان دەکرێ
ئەحمەد مستەفا
حەج و عەمرە‌ی هەرێمی کوردستان، ده‌ست به وه‌رگرتنی پاره‌ی حاجیان ده‌كات و ئه‌مساڵ به دیناری عیراقی بڕە پارەی خەرجی چوون و هاتنەوە له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی دۆلار، بۆ هه‌ر 100 دۆلارێک 132000 دیناری عێراقی وەردەگرێ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10.2.2024، نیاز نه‌قشبه‌ندی، به‌رێوه‌به‌ری گشتیی حه‌ج و عەمرە‌ی هه‌رێمی كوردستان له دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییەکەی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی لێپرسراوی نووسینگه‌ی حه‌ج و عەمرە‌ی له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆییه‌كان كرد.
کاروان ستونی، وتەبێژی دەستەی حەج و عەمرە‌ی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، لە کۆبوونەوەکەدا نووسینگه‌كانی حه‌ج و عەمره راسپێردران، كه له سبه‌ی 11.2.2024 ده‌ست به وه‌رگرتنی پاره‌ی حاجیان بكه‌ن، بۆ ماوه‌ی یەک هه‌فته به‌رده‌وامبن و لە 18.2.2024 کۆتایی بە وەرگرتنی بڕە پارەکە بهێنن، هه‌ر كه‌سێك له‌و ماوه‌یه‌دا پاره‌ی حه‌ج نه‌دات مافی حه‌جكردنی نامێنێت.
نووسینگه‌كانی حه‌ج و عەمره‌ی هه‌رێمی كوردستان له پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه) هه‌روه‌ها، ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌كانی (سۆران، راپه‌رین، زاخۆ و گه‌رمیان) لە سبەینێوە کراوە دەبن، بە قسەی کاروان ستونی بێت، ئەوان ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كەنەوە، كه ناویان بۆ حه‌ج ده‌رچووە و پاسپۆرتییان نییه، یاخود ماوه‌ی به‌سه‌رچووه به زووترین كات، له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ده‌ست به ده‌رهێنانی پاسپۆرت بكه‌ن.
تێچووی حه‌جی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان هه‌مان تێچووی حاجیانی عیراقه، كه بۆ گه‌شتی ئاسمانی به فڕۆكه بریتییه له، شه‌ش ملیۆن و 350 هه‌زار دینار و بۆ گه‌شتی وشكانی به پاس پێنج ملیۆن و 300 هه‌زار دینارە، هه‌ر كه‌سێك مامه‌ڵه‌كانی ته‌واو بكات و پاره‌كه بدات دواتر به هه‌ر بیانوویه‌ك بێت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ ناگه‌رێندرێتەوە، کاروان ستونی وای وت.