ئه‌مشه‌و سه‌رپێچی تۆمار ده‌كات
كامێرای پۆینت تو پۆینت له رێگای شه‌قڵاوه – قه‌ندیل دەكه‌ونه‌كار
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شوفێران دەكاتەوە، ئه‌مڕۆ شه‌ممه كامێرای پۆینت تو پۆینت لە رێگای شەقڵاوە- قەندیل دەكه‌ونه‌كار.
عه‌قید هێمن حه‌مه‌دئه‌مین، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر، ئەمڕۆ شەممه 10.2.2024 به 964ی راگه‌یاند، “شۆفێران ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مشه‌و كاتژمێر 12:00 كامێراكانی تۆماركردنی سەرپێچی خێرایی پۆینت تو پۆینت لە رێگای شەقڵاوە- قەندیل دەكەونه‌كار.
ئه‌وه‌شی وت، كه لە 16 شوێنی رێگای شەقڵاوە بۆ قەندیل کامێرای پۆینت تو پۆێنت دانراوه.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، بەرزترین خێرایی رێپێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە بچووكەكان، 100 كیلۆمه‌تره له یه‌ك كاتژمێردا و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەش 80 كیلۆمەترو لە كاتژمێرێكدا.
کامێرای خاڵ بۆ خاڵ “پۆینت تو پۆێنت”، سیستمێکی نوێی سزای خێرا لێخوڕێنە لە ساڵی 2023 لە هەرێمی کوردستان خراوەتە بواری جێبەجێکردن، کە خێرایی ئۆتۆمبێل بە درێژایی ئەو شەقامە هەژمار دەکات بۆ هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەو شەقامە تێپەڕدەبن.