بۆ هه‌ر كاتژمێرێك 2500 دینار كه‌متر نه‌بێت
لەمەودوا کرێکاران دەتوانن لەسەر کەمی رۆژانەکەیان سکاڵا تۆمار بکەن
میدیازان – هونەر فارس – گەرمییان
هەر کرێکارێک نرخی کاتژمێری کارکردنی لە دوو هەزار و ٥٠٠ دینار کەمتر بێت دەتوانێت سکاڵا تۆمار بکات، رێکخراوێک لەگەرمیان ئەمەی بە کرێکاران وتووە.
لەئیدارەی گەرمییان بەبەردەوامی لە ٩٠٠ شوێندا کار دەکرێت و هەشت هەزار کرێکاری تۆمارکراو لە دەستەبەری کۆمەڵایەتیش کاریان تێدا دەکەن.
هێمن جەمال، بەڕێوەبەری دەستەبەری کۆمەڵایەتیی گەرمیان بەمیدیازانی راگەیاند: هەر کرێکارێکی ناکارامە ئەگەر بەمووچە کار بکات نابێت لە ٣٥٠ هەزار دیناری مانگانە کەمتر وەربگرێت، ئەگەر رۆژانەش بێت نابێت کاتژمێری لە دوو هەزار و ٥٠٠ دینار کەمتری پێ بدرێت و ئەگەر پێیان نەدرا دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن.
“هەر کرێکارێکی ناکارامە ئەگەر بەمووچە کار بکات نابێت لە ٣٥٠ هەزار دیناری مانگانە کەمتر وەربگرێت”
بەڕێوەبەری دەستەبەری کۆمەڵایەتیی گەرمیان
كرێكاری ناكارامه به‌پێی پێوه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و كرێكارانه ده‌گرێته‌وه كه له‌سه‌ندیكای كرێكاران ناویان نییه‌و لە مارکێتەکان کار دەکەن یاخود لە شوێنێك کارگوزارە یاخود ئاسایشی شوێنەکەیە.
پێشتر ئه‌م جۆره كرێكارانه ده‌بوو له 285 هه‌زار دینار كه‌متر وه‌رنه‌گرن له‌مانگێكدا، به‌ڵام سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌پێی نوسراێك ئه‌و بڕه‌ی به‌رزكرده‌وه بۆ 350 هه‌زار دینار‌و ده‌بێت له‌مانگی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه هه‌موو خاوه‌ن كاره‌كان جێبه‌جێی بكه‌ن.
سیمینارەکە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە لە کتێبخانەی گشتیی کەلار بە ئامادەبوونی ٢٠ کرێکاری ناوچە جیاوازەکانی ئیدارەی گەرمییان بەڕێوە چوو، رێکخراو دابین و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی گەرمیان رێکیخستبوو.