"چۆڵی ناکەین"

کاسبکارانی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی گردبونەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا

کاسبکارانی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی گردبوونەوە، دوای ئەوەی شارەوانیی ئاگاداری کردوونەتەوە تا 1.3.2024 دەبێت مەیدانەکە چۆڵ بکەن و بچنە ئەو جێگە نوێیەی بۆیان دیاریکراوە.

محەمەد سەعید نوێنەری کۆمەڵەی کاسبکاران بە 964ـی وت، گرفتیان نییە لەگەڵ چۆڵکردنی جێگاکە، بەڵام دەیانەوێت قەرەبوو بکرێنەوە و پاشان بچنە جێگا نوێکەیان.

باسی لەوەکرد، ئەو جێگایەی بۆیان دەستنیشانکراوە، تا ئێستا هیچ دوکانێکی تێدا دروست نەکراوە و لەو ماوە کەمەدا فریا ناکەون دوکانی تێدا دروست بکەن.

مەیدانی ئاژەڵان لە نزیکەی دوو هەزار دوکان و خان پێکهاتووە، دەکەوێتە گوندی قەرەتۆغان لە باشووری سلێمانی.

سه‌باره‌ت به‌م كێشه‌یه‌، 964 په‌یوه‌ندی به‌ چه‌ند لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار كرد.
وته‌بێژی شاره‌وانیی سلێمانی رایگه‌یاند، هیچ زانیارییه‌كی له‌ باره‌ی بابه‌ته‌كه‌ نییه‌.
هه‌روه‌ها 964 په‌یوه‌ندی به‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانیی سلێمانییه‌وه‌ كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانیان نه‌دایه‌وه‌، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به‌و كۆمپانیایه‌شه‌وه‌ كرد، كه‌ شوێنی مه‌یدانی ئاژه‌ڵانی وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام ئه‌وانیش وه‌ڵامیان ئه‌وه‌ بوو، كه‌ دواتر وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

قایمقامیەتی سلێمانی: بەم نزیکانە مەیدانی ئاژەڵان دەگو...

قایمقامیەتی سلێمانی: بەم نزیکانە مەیدانی ئاژەڵان دەگوازینەوە