کەش جێگیرە

لە هەندێک ناوچە نمەباران دەبارێت

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری هەرێم ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لە کاتەکانی بەیانیدا.

بەشی پێشبینی کەشوهەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، بەرزیی پلەکانی گەرما هەروەک دوێنێ دەبێت و سبەینێش ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ئەگەری کەمێک تۆز و خۆڵیش دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.2.2024
خێرایی با / لەسەرخۆ ( 5 – 10 ) کم /ک دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە پلەکانى گەرماى دوێنێ.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا بۆ باشووری خۆرهەڵات دەگۆڕێت.
مەوداى بینین / 7 – 9 کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 16
سلێمانی : 13
دهۆک : 15
کەرکوک : 18
هەڵەبجە : 15
زاخۆ : 15
سۆران : 11
حاجی ئۆمەران : 7
گەرمیان : 19