لە چەمچەماڵ

100 خێزان نەوتی خۆڕاییان وەرگرت

964+

توانا نەقی

نەوت بەسەر 100 خێزانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەم دەرامەت لە چەمچەماڵ بە خۆڕایی دابەشکرا و حکەمەتی هەرێمیش دەڵێت بەردەوامن لە دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، توانیویانە بڕی 100 بەرمیل نەوت بەسەر 100 خانەوادەدا دابەش بکرێت کە خاوەن پێداویستی تایبەت و کەمدەرامەت و هەژاربوون.

ئەو نەوتەی دابەشکراوە بەسەر ئەو خێزانانەدا بڕەکەی 200 لیترە و واتا بەرمیلێک و بێ بەرامبەر دابەش کراوە.

دەشلێت، لە چوارچێوەی پرۆژە کۆمەڵایەتیەکان لەلایەن کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم/ دانەغاز ئەو بڕە نەوتە دابینکرابوو.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش دەڵێت دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا هەر بەردەوامە و تە رۆژی 31.1.2024 246 ملیۆن لیتر نەوت دابەش کراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەلایەن حکومەتی عێراقیشەوە بڕی 27 ملیۆن لیتر نەوت نێردراوە و دابەشکراوە.

دابەشکردنی نەوت نرخەکەی لەبازاڕ هەرزان کردووە

دابەشکردنی نەوت نرخەکەی لەبازاڕ هەرزان کردووە