پێویستە چی بکەن؟

دەرفەتێک دەدرێتە ئەو کەسانەی لە دهۆک بەشەخۆراکیان بڕاوە

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم دەرفەتێک دەداتە ئەو کەسانەی لە دهۆک بەهۆی دەرنەهێنانی فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنییەوە بەشەخۆراکیان بڕاوە، کە دەتوانن سەردان بکەن و بەشە خۆراکەکەیان بۆ بگەڕێتەوە.

پێشتر دهۆک وەک یەکەم پارێزگای هەرێم سەرجەم فۆڕمە خۆراکەکانی کرد بە ئەلیکترۆنی و نزیکەی 20 هەزار کەس بەشەخۆراکەکەیان بڕدرا، بەهۆی ئەوەی نەچووبوون بۆ دەرهێنانی فۆڕمە ئەلیکترۆنییەکە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، ئەوانەی بەشەخۆراکیان بڕدراوە، دەتوانن بچنە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی خۆراک و بوونی خۆیان بسەلمێنن و فۆڕمە ئەلیکترۆنییەکەیان چالاک بکەن و بەشە خۆراکیان بۆ دەگەڕێتەوە.

“هەرکەسێک نەچێت و فۆڕمەکە چالاک نەکات، دواتر بەشەخۆراکی دەبڕێت و جارێکی تریش رەنگە ئەو دەرفەتەی نەدرێتەوە”، ئەوەش قسەی نەوزاد شێخ کامیلە.

دەشڵێت، لە دوای ئەو بڕیارەوە هاوڵاتیان دەچن کارەکانیان دەکەن و فۆڕمە ئەلیکترۆنییەکەیان چالاک دەکەن.

بۆ مانگی رەمەزان 4 بابەتی دیکە بۆ بەشە خۆراک زیاد دەبێت

بۆ مانگی رەمەزان 4 بابەتی دیکە بۆ بەشە خۆراک زیاد دەبێت