لە سلێمانی

حەوتەمین دادگایی کردنی کەیسی کوژرانی نەقیب محەمەد بەڕێوەدەچێت

توانا نەقی

ئەمڕۆ سێشەممە 22.1.2024 حەوتەم دانیشتنی دادگاییکردنی نەقیب محەمەد و هاوڕێکانی ئەنجامدەدرێت، تا ئێستا نازانرێت دانیشتنەکە جارێکی دیکە دوادەخرێت یاخود بڕیاری تیادا دەدرێت.

پەیامنێری 964 لە دادگاوە زانیاری ئەوەی لایە، کەهەریەکلە خانەادەی نەقیب محەمەد و دووان لە بریندارەکان و تۆمەتبارەکان ئامادەن لە دادگا.

پەرێزەرانی کەیسەکە هێستا نازانن دادوەر چی بڕیارێک دەدات ئەمڕۆ لەبەر ئەوەی جیاواز لە دانێشتنەکانی دیکە، تۆمەتبارەکان وتوویانە شایەتیان هەیە.

لە دانیشتنی رابردووتردا دادوەر قەرەبووی قوربانییەکانی دیاریکرد و لە دانیشتنی پێشووشدا هەندێ گۆڕانکاری لە قەرەبووەکاندا کرا.

ئێستا قەرەبووی بریندارەکان بەم جۆرەن، ئارام قادر بە 105 ملیۆن دینار قەرەبووی مادی و 80 ملیۆن قەرەبووی مەعنەوی، ئاکام هیدایەت بە 50 ملیۆن دینار قەرەبوی مادی و پێنج ملیۆن دیناری قەرەبووی مەعنەوی، رێباز عومەر بە 90 ملیۆن دینار قەرەبووی مادی و سێ ملیۆن قەرەبووی مەعنەوی، سیروان حەسەن بە نۆ ملیۆن قەرەبووی مادی و سێ ملیۆن قەرەبووی مەعنەوی بڕیاری قەرەبووکردنەوەیان درا.

هەریەکە لە لەتیف کەریم و ئامینە عومەری دایک و باکی نەقیب محەمەد قەرەبووی مادیان نەبوو، تەنیا هەریەکەیان بە 20 ملیۆن دینار قەرەبووی مەعنەویان بۆ دیاریکرا.

شۆخان شەریفی هاوسەری نەقیب محەمەد بە 32 ملیۆن دینار قەرەبووی مادی و 13 ملیۆنی قەرەبووی مەعنەوی بڕیاری بۆ درا و یاران نەقیب محەمەد بە 55 ملیۆن دینار قەرەبووی مادی و پێنج ملیۆن دیناری مەعنەوی، یامور نەقیب محەمەد بە 65 ملیۆن دینار قەرەبووی مادی و پێنج ملیۆن دیناری مەعنەقی قەرەبوو کرانەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ژنانیش بە 12 ملیۆن دینار قەرەبووکرانەوە لە بەرامبەر ئۆتۆمبێلەکەیان.

نەقیب محەمەد ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بوو لە سلێمانی، شەوێکی مانگی دوانزەی ساڵی 2021 دەچنە ماڵێک لە گەڕەکی تانجەڕۆی سلێمانی بە مەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، بەڵام نەقیب محەمەد گیانلەدەست دەدات و چوار هاوڕێی دیکەشی بریندار دەبن.