لە نێوان نیسان پیک ئاب و تۆیۆتا کرۆلا

رووداوێکى هاتووچۆ سێ بریندارى لێکەوتەوە

964+

وریا فەتاح

پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ، رووداوێکى هاتووچۆ لە سنورى گەرمیان روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون.

سامان عەلى، وتەبێژى هاتووچۆى گەرمیان بە 964ى وت،”رووداوەکە لە نزیک گوندى سەید جەژنى سنورى ناحیەى سەرقەڵا، لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرى نیسان پیک ئاب و تۆیۆتا کرۆلا، روویداوە”.

“سێ کەس لە رووداوەکەدا بریندار بوون کە دووانیان سەرنشینى پیک ئابەکەن و ئەوەى تریش شۆفێرى کرۆلاکەیە و بۆ چارەسەرکردن گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەى شەهید هەژار لە کەلار”، سامان عەلى واى وت.

تیمەکانى هاتووچۆى گەرمیان گەیشتونەتە شوێنى رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەبارەى هۆکارى رووداوەکە، دەستپێکردووە، بەڵام بە وتەى وتەبێژى هاتووچۆى گەرمیان، زۆربەى رووداوەکان بۆ پابەندنەبوونى شۆفێران دەگەڕێتەوە بە یاسا و رێنماییەکانى هاتووچۆ.

ئەمڕۆ ئێوارە لە گەرمیان سێ رووداوی هاتوچۆ روویداوە

ئەمڕۆ ئێوارە لە گەرمیان سێ رووداوی هاتوچۆ روویداوە