سیخوڕی بۆ کام وڵات کردووە؟

کۆترێک لە هیندستان بەتۆمەتی سیخوڕی هەشت مانگ زیندانی کرا

964+
سۆما حەکیم زادە

بە گومانی سیخوڕیکردن بۆ چین، کۆترێک بۆ ماوەی هەشت مانگ لە قەفەسێکی تاکەکەسی لە هیندستان زیندانی کرا، بەگوێرەی ماڵپەڕی The Indian EXPRESS کۆترەکە ئازاد کراوە.

بەپێی راپۆرتێک، پۆلیسی هیندستان لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوودا لە کەنار دەریای شاری مۆمبای، ئەم کۆترەیان بینیوە کە بە هۆی هەبوونی دوو ئەڵقە لە قاچەکانی گیری خواردوە و پۆلیسەکانیش گرتوویانە.

پاشان پۆلیسی شاری مۆمبای هێڵێکی لەسەر باڵەکانی ئەم کۆترە دۆزیوەتەوە و وایانزانیوە نووسینی چینیە، دواتر کۆترەکە بردراوە بۆ کلینیکێکی ئاژەڵان و لە قەفەسێکی تاکەکەسیدا راگیراوە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر، دەردەکەوێت کۆترەکە هیچ سەروسەبەبێکی بە کاری سیخوڕی نییە.

پۆلیسی هیندستان بۆی دەردەکەوێت، کۆترەکە لە تایوان هاتووە و لەو جۆرەیە کە بۆ پێشبڕکێی فڕین بەکاردێت.

ئەگەرچی کۆترەکە بێ تاوان دەرچوو، بەڵام پۆلیسی هیندستان لەبیری کردووە کۆترەکە ئازاد بکات، چەند مانگێک لە قەفەسێکی تاکە کەسی هێڵدراوەتەوە.

لەسەر راوکردنی کۆترە شینکە کەسێک دەستگیر کرا

لەسەر راوکردنی کۆترە شینکە کەسێک دەستگیر کرا