وەڵامیان لە چەند ئاستێک دەبێت
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا: سەربازەکانمان لەلایەن گروپەکانی نزیک لە ئێران کوژراون
964+
فەهمی نەبی
لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە پرێس کۆنفراسێکدا رایگەیاند، “سەربازەکانمان بە دەستی گروپەکانی نزیک لە ئێران کوژراون، سەرۆک بایدن هیچ هێرشێک بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا قبوڵ ناکات و وەڵامەکان لەسەر چەند ئاستێک دەبن”.
ئەوەش دەڵێت، “سەرۆک بایدن لێبوردە نییە لەگەڵ ئەوانەی سەربازەکانمان دەکوژن، هاوکات هەموو رێوشوێنێک دەگرینەبەر بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و گەلی ئەمریکا، و لە شوێن و کاتی گونجاودا وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەینەوە”.
بەوتەی لۆید ئۆستن، ئەمریکا دوور دەکەوێتەوە لە فراوانکردنی ململانێیەکان، بەڵام رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر بۆ بەرگریکردن لە خۆیان.
رۆژی 28.1.2024 هێرشێکی درۆنی کرایە سەر بنکەی ئەلتەنەف لە باشووری ئەردەن، سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و 40ی دیکەش بریندار بوون، هەر زوو ئەو گروپەی ناویان لەخۆیان ناوە “مقاوەمەی ئیسلامی” هێرشەکەیان لە ئەستۆ گرت، بەڵام ئەمریکا دەڵێت، حزبوڵای عێراقی هێرشەکەی ئەنجامداوە.
لۆید ئۆستن لەپرێس کۆنفراسەکە دەڵێت، لەو رۆژەوەی سێ سەربازیان کوژراوە، کاتێکی سەخت بووە بۆ ئەمریکا.