حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە

ئێران بەرپرسە باڵا ئەمنییەکانی لە سوریا دەکشێنێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

رێکخراوی ئەونروا هۆشداری دەدات لە کۆتایی ئەم مانگە چیتر ناتوانێت هاوکاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت کەرتی غەزە بکات، لەو کاتەی دەنگۆی یەکدەستی لەگەڵ حەماس بڵاوبوویەوە 16 وڵات هاوکارییەکانیان لەگەڵ ئەم رێکخراوە وەستاند.

ئاژانسی رۆیتەرز: پاسدارانی ئێران بەرپرسە باڵاکانیان لە سوریا دەکشێنێتەوە، لەدوای چەند هێرشێک کە لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە سەر سوریا.

کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە: بەپێی وێنەی مانگە دەستکردەکان دەرکەوتووە ئیسرائیل 16 گۆڕستانی لە غەزە تێک و پێک داوە.

دان کرێنشۆ نوێنەری کۆمارییەکان، رەتی دەکاتەوە مەترسی دروستبوونی جەنگی جیهانی سێیەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبێت لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر خاکی ئێران.

شاندێکی حەماس چوونەتە قاهیرە بۆگفتوگۆکردن سەبارەت بەگۆڕینەوەی دیلەکان لەگەڵ ئیسرائیل، ئەگەرێکی بەهێز هەیە ئاگربەستی کاتی رابگەیەندرێت و ژمارەیەک دیل بگۆڕنەوە.

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی تەندروستی غەزە رایگەیاند ژمارەی کوژراوان گەیشتە 25295 کەس، بەڵام هێشتا تەرمێکی زۆر ماوە لەژێر داروپەردوودا، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتە 63 هەزار کەس.