کەپرە گەشتیارییەکانی دوکان - وێنە: 964
هۆکار چیە؟
هۆشداری دەدرێتە پڕۆژە گەشتیاریەکانى سه‌ر ئاوی دوکان
964+
بەرزان عوسمان – دوکان
بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری دوکان هۆشداری دەداتە پڕۆژە گەشتیاریەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیەکەی لە بەکارهێنانی راستەوخۆی ئاوی زێی دوکان بۆ پڕۆژەکانیان.
هۆشداریەکە، بۆ ئەو پڕۆژە گەشتیاریانەیە کە دەکەونە سەر رۆخی زێی دوکان، بۆ پاراستنی زیاتری تەندروستی گەشتیارانە .
رێژین رەئوف حەمەساڵح، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان بە 964ـی وت، بەنوسراوی فەرمی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاگادارکراونه‌تەوە هۆشداری بدەینە پڕۆژە گەشتیاریەکان کە راستەوخۆ ئاوی زێی دوکان لە پرۆژەکانیان بەکارنەهێنن.
وتیشی “هۆشداریەکە بۆ ئەو پڕۆژانەیە کەوا هۆتێل و مۆتێل و کابینەن و گەشتیاران تیایدا دەمێنەوە”.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كرد، پێویسته ئه‌م پڕۆژانه له رێگەی مادەی پاککەرەوەی وه‌ك کلۆر بەپێی رێنمایە تەندروستیەکان ئاوەکەیان پاکبکەنەوە.
گه‌شتوگوزارى دوكان له پلانیدایه، لە رێگەی لیژنەیەکەوە پشکنین بۆ ئاوی تانکی پڕۆژەکان بكات و ئه‌گه‌ر پابەندنەبوون لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و روبەڕووی سزای دارایی ده‌بنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 لە سنووری قه‌زای دوكان زیاتر لە 100 شوێنی مۆڵەتپێدراو و زیاتر لە سێ هەزار كەپر و ناوچەی گەشتیاری و نزیكه‌ى هه‌شت كیلۆمه‌تر ناوچه‌ى گه‌شتیاریش له كه‌نار زێى بچووك هه‌یه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن