هەواڵی نوێ
دابەشکردنی موچە دەست پێدەکات و فۆرمی کەمدەرامەتان دادەخرێت
964+
ژووری هەواڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی راگەیاند، سەرجەم بەربەستەکانی بەردەم ناردنی 618 ملیار دینارەکەی بەغداد تێپەڕییوە و هەموو رێکارە ئیداریی و یاساییەکان تەواوبووە، بۆیە چاوەڕوانین لەسبەینێوە ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئەمڕۆ بەیانی دوو جوتیاری ناحیەی مانگێش کاتێک دەچنە ناو رەزەکانیان دەبینن 400 دار لە رەگەوە دەرهێندراون و زیانی زۆریان پیگەیشتووە.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، کاتژمێر 12ـی ئەمشەو لینکی فۆڕمی یەکەکانی کەمدەرامەتان دادەخرێت و وادەی پڕکردنەوەکەی درێژ ناکرێتەوە.