ئاستەنگی هاتوچۆیان نامێنێت

چارەسەرێکی کاتی بۆ رێگای قەڵادزێ – دارەشمانە دەکرێت

964+

محەمەد عەلی ــ پشدەر

بەشێکی رێگای سەرەکی قەڵادزێ بۆ دارەشمانە بەهۆی چاڵوچۆڵ ئاستەنگی بۆ شوفێران و هاوڵاتیان دروست کردووە و شارەوانی چارەسەرێکی کاتی بۆی هەیە.

بەختیار ئەحمەد سەرۆکی شارەوانی هەڵشۆ بە 964ـی وت، “لە ئاستی گوندی دۆڵەدزێ رێگاکە تێکچووە، بە تێکەڵەڕێژکردن رێگاکەمان چاککردوەتەوە و کێشەی نەماوە، ئەوەی دیکە رێگای نێوان قەڵادزێ بۆ دارەشمانە قیرە و کێشەی نییە، لەگەڵ ئەو رێگایە چەند کۆڵانێکی ناحیەی هەڵشۆ تێکەڵەڕێژ کراون”.

ئەوەشی وت، “هاوڵاتییەکی زۆر داوای چاککردنی رێگاکەی دەکرد، ئەوەی ئێستا کراوە کاتییە و لە داهاتوو بۆیان قیر یان کۆنکرێت دەکرێت”.

ناحیەی هەڵشۆ زیاتر لە 1000 ماڵ دەبێت و نزیکەی 15 هەزار کەس دانیشتووانیەتی.

پێداچوونەوە: توانا نەقی