ساغكردنه‌وه: سه‌رۆكی ئه‌مریكا به جلی سه‌ربازی ده‌ركه‌وتووه؟
964+
ژووری هه‌واڵ
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کی گوماناوی له‌سه‌ر پۆشینی جلوبه‌رگی سه‌ربازی له‌لایه‌ن سه‌رۆکی وڵاتە یەکگرتوەکان جۆ بایدن مشتومڕی ناوه‌ته‌وه، به‌ڵام وێنه‌كه ساخته‌یه و ده‌رده‌كه‌وێت به “زیره‌كیی ده‌ستكرد” دروست كراوه.
وێنه‌كه له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی روسیا به شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاوبووته‌وه و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌رۆکی ئه‌مریکا، جۆ بایدن له کاتی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌ربازیی گرنگدا جلی سه‌ربازی پۆشیوه.
وێنه‌كه، گومانی له‌سه‌ر راستیبوونی دروست کردووه، چونكه به پێی مێژوو، سه‌رۆکه‌كانی ئه‌مریکا له کاتی ده‌سه‌ڵاتدارییاندا جلی سه‌ربازی ناپۆشن و بنچینه‌ی پره‌نسیپی کۆنترۆڵی مه‌ده‌نی به‌سه‌ر سه‌ربازیدا زاڵه.
ئه‌م یاسایه له‌لایه‌ن سه‌رۆک جۆرج واشنتنەوە دانراوه و هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامه، ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی ئه‌مریكا، كه پێشینه‌ی سه‌ربازیشییان هه‌بووه.
بۆ نموونه، له کاتی هێرشه‌که‌ی سه‌ر ئوسامه بن لادن، وێنه‌کانی ئه‌و كاته پێشانیان دا، سه‌رۆک ئۆباما و تیمه‌که‌ی به جلی مه‌ده‌نی بوون، جگه له یه‌ک به‌رپرسی سه‌ربازی نه‌بێت، كه جلی فه‌رمی پۆشیبوو.