چارەسەری فریاگوزاری بۆ کارمەندەکەی بەرگری شارستانی دەکرێ _ وێنە: بەرگری شارستانی هەولێر
"بەربووەتەوە"
کارمەندێکی کۆگاکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر بریندار بوو
ئەحمەد مستەفا
کارمەندێکی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەی کۆگای گوێر برینداربوو، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە 964ی وت، “پەراسوویەکی شکاوە”.
لە کاتژمێر 2:40 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ئاگر لە پاڵاوگەیەکی سووتەمەنی لەسەر رێگای گوێر کەوتەوە و دوای هەشت کاتژمێر کۆنترۆڵ کرا، بەهۆی کاریگەری ئاگرەکە سێ کەسی مەدەنی برینداربوون.
پاش کۆتایهاتنی ئەرکەکەیان دەرکەوت کارمەندێکی بەرگریی شارستانیی هەولێریش، لە ناو رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەدا، بەربووەتەوە و پەراسوویەکی شکاوە، دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر کراوە.
کاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە 964ی وت، ئەو کەسەی بریندار بووە، کارمەندێکی بەتوانای بنکەی بەرگریی شارستانیی کۆگاکانە و خەڵکی قەزای دوبزە، لە پێنج کاتژمێری کارکردندا دووچاری برینداربوون هاتووە.