تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە
لە بەرەبەیانەوە پاڵاوتگەیەک لە رێگەی گوێر ئاگری گرتووە
964+
توانا نەقی
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممەوە، پاڵاوتگەیەک لە رێگەی گوێر ئاگرت گرتووە و تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.
کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، پاڵاوتگەکە لە کاتژمێر 2:40 خولەکەوە گڕی گرتووە لە رێگای گوێر بەرامبەر لاناز و تا ئێستا تیمەکانیان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین.
وتیشی، دوو کارمەندی پاڵاوتگەکەو کارمەندێکی ئەوان بریندارن و ئەوە دووەم جارە ئەو پاڵاوتگەیە ئاگر بگرێت.
بە پێی ئەو ڤیدیۆیانەی دەست 964 کەتووە ئاگرەکە هەر بەردەوامە و لە تەشەنەسەندندایە.
ئاگرەکە لە چەند تانکەرێکی سووتەمەنی پاڵاوتگەکە کەوتووەتەوە و هۆکارەکەشی تا ئێستا نازانرێت.
زانیاری دێت…