لە سلێمانی
بەهۆی تیژڕەوییەوە کەسێک گیانیلەدەستدا
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر شەقامی سەرەکی راپەڕین بۆ ناوشار کەسێک گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە کاتژمێر 8:30ی ئەمشەو بووە.
بەگوێرەی راگەیەنراوی هاتوچۆی سلێمانی هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ تیژڕەوی و لەدەستدانی کۆنترۆڵ لەلایەن شۆفێری ئوتومبێلی جۆری نیسان پیکاب، دوای ئەوەی کۆنترۆڵ لەدەست دەدات دەپەڕێتەوە شەقامی بەرامبەر و خۆی دەکێشێت بە دوو ئوتومبیلی دیکەدا.
964 لەرێگەی سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی زانیویەتی، “تەرمی کەسێک گەیەنراوەتە پزیشکی دادی سلێمانی، وەک ئەوەی زانیاری بە دەست سەنتەری فریاکەوتن کەوتووە، بەهۆی پێشبڕکێی نێوان دوو ئۆتۆمبێل بووە”.