ئێران: دەستی ئێمەی تێدا نەبوو

لە بنکەکەی ئوردن 350 سەربازی پیادە و ئاسمانی ئەمریکی هەن

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی دەرەوەی ئێران و نوێنەرایەتی ئەو وڵاتە لە نەتەوە یەکگرتووەکان رەتیدەکەنەوە، ئێران دەستی هەبووبێت لە هێرشەکەی ئوردن، کە بووە هۆی کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی و برینداربوونی 34 سەربازی دیکە.

ئەوە لە کاتێکدا بە قسەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بێت، ئەو بنکەی هێرشی کرایەسەر نزیکەی 350 سەربازی پیادە و هێزی ئاسمانی تێدایە.

پاش هێرشەکە، رۆژنامەکانی ئێران، لێدوانێکی ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیان بڵاوکردەوە، ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کە دەخرێتە پاڵ وڵاتەکە، وتویەتی، “ئامانجی سیاسییان هەیە و بۆ شێواندنی راستییەکانە”.

هاوکات، نوێنەرایەتیى کۆمارى ئێران لە نەتەوەیەکگرتووکان لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، “ئێران هیچ پەیوەندییەکى بەو هێرشەى شەوى رابردوو نییە، کە کرایە سەر بنکەیەکى سەربازیى ئەمریکا لەسەر سنوورى ئوردن و سوریا”.

بە قسەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بێت، ژمارەی سەربازە بریندارەکانیان بەهۆی هێرشەکەی ئوردن بۆ 34 سەرباز بەرزبووەتەوە، کە هەشت سەربازیان بەهۆى سەختی برینەکانیان رەوانەى نەخۆشخانەکانى دەرەوەى ئوردن کراون.

شاره‌زایه‌كی سه‌ربازی: هێرشه‌كه‌ی ئوردن به‌ فه‌رم...

شاره‌زایه‌كی سه‌ربازی: هێرشه‌كه‌ی ئوردن به‌ فه‌رمانی ئێران بووه‌

پێنتاگۆن: سێ سه‌ربازمان له‌ ئوردن كوژراون

پێنتاگۆن: سێ سه‌ربازمان له‌ ئوردن كوژراون